بەرپرسێکی باڵای سعودیە، داوایەک ئاراستەی کورد- دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

جەنەڕاڵێکی خانەنشین کراوی سعودیە، کە بە یەکێک لە گەورە بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی پێشووی سعودیە هەژمار دەکرێ. لە پۆستێکی تویتەریدا داوای یەکڕیزی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، دەکات.

جەنەڕاڵ ئەنقەر عەشقی، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژی سعودیە لە نوێترین تویتی خۆیدا، داوی یەكڕیزی و یەکگرتوویی لە گەلی کورد دەکات.

راوێژکاری پێشووی شای سعودیە، کە بە یەکێک لە دژەکانی ئێران ناسراوە. لە دوو تویتیدا دەنوسێ، ئەمریکا هاوپەیمانی تاکتیکی کوردەکان و لە هەمان کاتدا هاوپەیمانی ستراتیژی ئێران و تورکیایە. ئەمەش واقعی ناوچەکەمان بۆ دەخاتە روو. کوردەکان دەبێ ریزەکانی خۆیان یەکگرتوو و پتەو بکەن و ئامانجی ستراتیژی خۆیان، کە هەمان پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردییە، بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە ئارامی پەیڕەو بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com