نوچەنێت:تایبەت
پەرلەمانی كوردستان، بەنیازە لە دانیشتنێكی نائاساییدا، یاسای چاكسازی پەسندبكات. جێگرى سهرۆكى لیژنهى كاروبارى یاسایى دەڵێت”ئەمڕۆ یەكەم كۆبونەوەی راوێژكاری لە نێوان دەستەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەی تریش دەکرێت”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەهار مەحمود ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان و جێگرى سهرۆكى لیژنهى كاروبارى یاسایى پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند”ئەمڕۆ سێشەممە ٣-٤-٢٠١٨ سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆك فراكسیۆنەكان و هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمانی كوردستان، کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا”.
جێگرى سهرۆكى لیژنهى كاروبارى یاسایى لەپەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکات، کە کۆبوونەوەکەیان تەنها راوێژکاری بووە و هیچ بڕیارێکی تێدانەدراوە، بەڵکو خۆ ئامادەکردن بووە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو یاسای چاکسازییەی، کە گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان.