نوچەنێت: تایبەت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، ماوه‌ی پاره‌دان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ، تاکو رۆژی پێنجشه‌ممه درێژكراوەتەوە.
پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، نرخی حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر كه‌سێك، کە سەفەری حەج بکات لە کوردستان، ٤ هه‌زار و ١٠٠ دۆلار دیاریکردبوو، واتە ٤١ وەرەقە، رۆژی دووشەممەش ٢-٤-٢٠١٨، دوا كات بوو تەواوکردنی مامەڵەی پاره‌دانی حه‌جی ئه‌مساڵ.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند “له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هەرێم، ماوه‌ی پاره‌دان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ، تاکو رۆژی پێنجشه‌ممه ٥-٤-٢٠١٨ درێژكراوەتەوە”.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه، كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ دەچووە و تائێستا مامه‌ڵه‌یان ته‌واو نه‌كردووه و پاره‌ی حه‌جیان نه‌داوه، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەی، کە ماوە سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەمان بکەن بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەیان و دانی پارەکەیان”.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، هەکەسێک لەماوەی ئەو دوو رۆژەی، کە درێژکراوەتەوە بۆ وەرگرتنی پارە، مامەڵەکەی تەواو نەکات، مافی سه‌فه‌رکردنی حه‌ج له‌ده‌ست ده‌دات.