فەریق روکن عەلی غیدان: کارێک دەکەین کورد بەکارت و کەفیل بچێتە کەرکوک

0

فەریق روکن عەلی غیدان: کارێک دەکەین کورد بەکارت و کەفیل بچێتە کەرکوک

نوچەنێت . کوردسات

لە درێژەی جموجۆڵەکانی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلەدا بۆ شێواندنی باری ئەمنی کەرکوک، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی فەرماندەییەکەدا بەسەرۆکایەتی عەلی غێدان فەرماندەی ھێزە وشکاییەکانی عێراق، فەریق روکن عەلی غێدان رایگەیاندوە کارێک دەکەن لەمەودوا کورد بەکارت و لەڕێی کەفیلەوە بچێتە ناو شاری کەرکوکەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە دەزگای ھەواڵگریی عیراق ھەواڵەکەی بۆ کوردسات تەئکید کردەوەو وتی: ئەو قسەیە لە کۆبوونەوەیەک دا کراوەو عەبدولئەمیر زەیدی فەرماندەی عەمەلیاتی دیجلەش ئامادەی بووە.
لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو جۆرە لێدوانانەی سەرانی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلەو ئەوانەشی لە پشت پێکھێنانی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلەوەن، ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: ئەو جۆرە لێدوانانە نایاسایی و نادەستورین، وتیشی: ھیچ کەسێک لە عیراقی نوێ دا ناتوانێت جێگرەوەی بەرێوەبەرایەتیەکانی رەگەزنامەو باری شارستانی بێت، ھەتا کارت و ناسنامەیەکی تر دەربکات کە ھاووڵاتییان ھاتوچۆی پێ بکەن، عەسکەری ئاماژەی بەوەش دا کە، ئەگەر ئەو زانیارییانە بچنە بواری عەمەلیەوە وەک کورد ھەموو رێکارێکی یاسایی و دەستوری دەگرینەبەر بۆ پوچەڵکردنەوەی.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com