نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی هاوخەمیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا دەڵێت “هەواڵی گیانلەدەستدانی لەناکاوی برای ئازیزتان خوالێخوشبوو دلۆڤان بارزانی، جێی داخ و کەسەری زۆرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم. داوا لە خوای گەورە دەکەم کۆچکردوو بخاتە بەر میهرەبانی خۆی و سەبووری بە ئێوە و کەسوکارەکەشتان بدات”.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی كە دەكاتە برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨، بە جەڵتەی دڵ لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. تاوەکو ئێستاش دەیان سەرکردە و بەرپرسی هەرچوار پارچەی کوردستان و عێراق و جیهان سەرەخۆشییان ئاراستە کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣-٤-٢٠١٨، یەکەم رۆژی پرسەکەی بە بەشداری هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان و نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و سەرۆک و سکرتێری حیزبەکان لە پیرمام بەڕێوەدەچێت، بڕیارە سبەی و دوو سبەش بەردەوامبێت.