نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەی دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
رۆژی ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لەتەمەنی ٥٢ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
نوسینگەی مەسعودبارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، کە ئەمڕؤ سێشەممە ٣-٤-٢٠١٨، یەکەم رۆژی پرسەی دلۆڤان بارزانییە، پرسەکە له هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامە.
كاته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كه بەمجۆرە دەبێت: رۆژانه له كاتژمێر ٩:٠٠ تا ١٢:٠٠ـی نێوه‌ڕۆ. ئێواران له كاتژمێر ٢:٠٠ تا ٥:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.