وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پرسەنامە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریکا، بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی ٢-٤-٢٠١٨، بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامی هاوخەمی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت و تێیدا هاتووە”بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و،  تیمەکانمان لە بەغدا و هەولێر، بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەکەی دەکەین”.

هاوکات دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە پەیامێکدا دەڵێت “بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و هەموو خانەوادەکەی دەکەم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com