نوچەنێت
فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد.
پەیامی فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق:
برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵی مه‌رگی ناواده‌ی كاك دلۆڤان بارزانی براتانمان بیست. بۆ ئه‌و خه‌مه قورسه له ناخه‌وه به‌شداری خه‌متان ده‌كه‌ین، پرسه و ماته‌مینی قووڵتان پێشكه‌شده‌كه‌ین له‌ڕێگەی ئێوه‌شه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه گیانی كاك دلۆڤان به به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شادبكات و سه‌بووری و ئۆقره‌ییش به‌ئێوه ببه‌خشێت و ئه‌وه دوایین خه‌متان بێت.
إنا لله و إنا اليە را‌جعون..
دکتۆر فوئاد مەعسووم
سەرۆککۆماری عێراق
٢-٤-٢٠١٨