نوچەنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢-٤-٢٠١٨، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و هاوخه‌مییان، سوپاسی چاوشئۆغڵوی کرد.