هاوسەرۆکانی هەدەپە سەرەخۆشی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکەن

0

نوچەنێت

هاوسەرۆکانی هەدەپە بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسەنامەیەکیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران و گەلی کوردستان کرد.

لە پرسەنامەکەیاندا پەروین بوڵدان و سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت “رۆڵی کاریگەری لە خەباتی یەکسانی و ئازادی کوردانی باشووردا هەبوو “دلۆڤان ئیدریس بارزانی رۆڵی کاریگەری لە خەباتی یەکسانی و ئازادی کوردانی باشووردا هەبووە. ئەو هێرشە نامرۆڤایەتی و ناخهەژێن و تراژێدیانەی لەلایەن بەعسەوە دەکرانە سەر کوردی باشوور بە تۆمارکردن و پاراستنی ئەمانە و هێشتنەوەیان، لەبیرناکرێت”.

دەقی پەیامی پەروین بوڵدان و سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆکانی هەدەپە:

لە ناخەوە نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، کوڕی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها برای سەرۆکوەزیرانی ئێستا نێچیرڤان بارزانی.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی کە ئەرکی نوێنەرایەتیی کۆمەڵایەتیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو، رۆڵی کاریگەری لە خەباتی یەکسانی و ئازادی کوردانی باشوور (عێراق)دا هەبووە. ئەو هێرشە نامرۆڤایەتی و ناخهەژێن و تراژێدیانەی لەلایەن بەعسەوە دەکرانە سەر کوردی باشوور (عێراق)، بە تۆمارکردن و پاراستنی ئەمانە و هێشتنەوەیان  (دلۆڤان ئیدریس بارزانی) لەبیرناکرێت.

داوای لێخۆشبوون بۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی دەکەین، کە لە هەولێر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا گیانی لەدەستداوە. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان و خانەوادەی بارزانی دەکەین.

پەروین بوڵدان – سەزایی تەمەللی
هاوسەرۆکانی هەدەپە
٢-٤- ٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com