کەسایەتییەکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی لە نێچێرڤان بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

جەعفەر حامیدی، کەسایەتی سیاسی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی.

پەیامی جەعفەر حامیدی

بەڕێزان:

جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

رێزدار کاک نێچیرڤان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە رێزدار کاک سیروان بارزانی و تێکڕای بنەماڵەی تێکۆشەر و خەباتکاری بارزانی.

وێڕای سڵاو 

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ئاگادارکراینەوە، کە رێزدار دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

بەوبۆنە خەمناکەوە، پڕ بە دڵ سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین. رەوانی کۆچکردوو رێزدار کاک دلۆڤان ئاسوودە، و بەبەھەشتی بەرین شادبێ.

بەو ھیوایە کە ئێوەی خۆشەویست بۆ خزمەتی زیاتر بە گەل بە سڵامەتی و تەندروستی ژیان تێپەڕ بکەن.

١٣-١-٢٧١٨ کوردی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com