نوچەنێت
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. ناوبراو نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی.
بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد و ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی ئاراستەکرد. هاوده‌ردى و هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.
بەپێی راگەیەنراوەکە. عەبادی هیواى خواستووە ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت. لەوەڵامدا نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عه‌بادى كردووە بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌می.