نوچەنێت
نوسینگەی مەسعودبارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەێندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تێێدا سێ رۆژ پرسە بۆ دلۆڤان بارزانی، برای سەرۆکی حکومەتی هەرێم و برازای مەسعودبارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان بئیدریس بارزانی، بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد. ناوبراو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دوانەبوو. نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی، بوو.
راگەیێندراوێك لە نووسینگەی سەرۆك مەسعود بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دوای كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ڕۆژی سێشەممە 3ـی 4ـی2018ـیەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی بۆنەكانی شارۆچكەی سەلاحەدین بەڕێوە دەچێت لەم كاتانەدا:
بەیانیان: كاتژمێر 9 هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ
ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا 5ـی پاشنیوەڕۆ
انا للە و انا الیە راجعون
نووسینگەی سەرۆك
2ـی 4ـی 2018