لە عێراقدا 40 کەناڵی ئاسمانی بەهاوکاری ئێران کار دەکەن

0

لە عێراقدا 40 کەناڵی ئاسمانی بەهاوکاری ئێران کار دەکەن

نوچەنێت

تاریق هاشمی رایدەگەیەنێت، عێراق لەژێر هەیمەنەی ئێراندایە رەتی دەکاتەوە تورکیا دەستێوەردان لەکاروباری عێراق بکات، ئاشکرای دەکات لە عێراقدا ٤٠ کەناڵی ئاسمانی هەیە بە هاوکاری ئێران کار دەکەن.

تارق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، کە لەدەرەوەی عێراق دەژی و سزای لە سێدارەدانی لە عێراقدا هەیە، لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی جەزیرە رایدەگەیەنێت، پێشتر لەگەڵ سیستەمی فیدڕالی عێراق نەبووە،” بەڵام ئێستا گەندەڵی و زوڵمی مالیکی گەیاندومیەتە ئەو بڕوایەی هیچ رێگایەکی تر لەبەردەم خەڵکی عێراقدا نییە، جگە لە جێبەجێکردنی فیدڕالیەت”

هاشمی لەو دیمانەیەدا رەتی دەکاتەوە تورکیا جگە لەهاوکاری دەستێوەدانی لە عێراق کردبێت، دەڵێت”تورکەکان تەنها دەیانەوێ هاوکاری عێراق بکەن بۆ دەرچوون لەو گێژاوە سیاسیەی تێی کەوتووە، بەڵام مالیکی هەموو جوڵەیەکی دەوڵەتی پەک خستووە، تورکیا هیچ بەرژەوەندییەکی لە بەردەوامی ئەو دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەی عێراقدا نییە، بەڵکو هاوبەشی ستراتییە لەگەڵ عێراقدا لەرێی ٥٨ رێککەوتننامەوە، دەیەوێ هاوکاری  زیاتری عێراقییەکان بکات”. داوا لە وڵاتانی عەرەبیش دەکات، کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی هەیمەنەی ئێران بەسەر عێراقەوە، ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە ئیستا “لەعێراقدا ٤٠ کەناڵی ئاسمانی هەن کە ئێران تەمویلیان دەکات، جگە لە رۆژنامەو گۆڤار و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان و رێکخراو و دامەزراوەی تر، هیچ گروپێکی سیاسی شیعە نییە کەناڵێکی راگەیاندنی بەهێزی هەبێت تا بەشێوەیەکی ئاشکرا تەعبیر لەرای خۆیان بکەن”.

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com