نوچەنێت: تایبەت
له سنووری پارێزگای سلێمانی نەخۆشخانەیەک كۆتایی به بایكۆتى ده‌وام هێنا و له سبه‌ینێوه ده‌وامى فه‌رمى ده‌ستپێده‌كاته‌وه. فەرمانبەریکی ئەو نەنەخۆشخانەیەش دەڵێت “بۆ موزایدەی سیاسی و جۆرێک لە بانگەشی هەڵبژاردن، بایکۆت درێژەی پێدرا”.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێكى زۆر له نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین وه‌كو ناره‌زایه‌تییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پاشكه‌وتی موچه بایكۆتى ده‌وامیان كردووه. هەروەها حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى ٢٨-٣-٢٠١٨، ده‌ستكاریكردنى ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وتى سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى ڕاگه‌یاند.
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ، له شاره‌زوور لە سنوری سلێمانی، له ئاگادارکردنەوەیەکدا رایگەیاند “سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ١-٤-٢٠١٨، ده‌وامى فه‌رمى له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
فەرمانبەرێکی ئەو نەخۆشخانەیە، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، لەوبارەیەوە بە نوچەنێت-ی راگەیاند “ئێمە ویستمان رۆژێک دوای بڕیارەکەی حکومەت وەرگرتنی راوبۆچوون و دەوام دەسپێبکەینەوە، بەڵام بەهۆی چەند لایەنگرێکی لایەنێکی سیاسییەوە درێژەی پێدرا.
ئەو فەرمانبەرە دەڵێت، داواکردنی موچە مافی خۆمانە و پێویستە بدرێت، بەڵام ئەو دەوامەی لە نەخۆشخانە و فەرمانگەکانی دیکە دەکرێت، زۆرکەمە کراوەتەوە لەبەر ئەو دۆخە و بۆ دەوام کردن فشارمان لەسەر نەبووە، بەڵام ماوەی پێدانی موچەکە و پاشەکەوتکردنی بەڕێژەیەکی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانمان هەبووە.
سەبارەت بە سیاسی کردنی خۆپیشاندانەکان، فەرمانبەرەکە گوتی، لەبەر ئەم دۆخەی لە کوردستان دروستبووە، ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، بۆ موزایدەی سیاسی و جۆرێک لە بانگەشی هەڵبژاردن، هەوڵدەدەن خۆپیشاندان و بایکۆت درێژە بکێشی، تاکو فشاری زیاتر لەسەر حکومەت دروست ببێ، بەبێ ئەوەی بیر لەو خەڵکە بکەنەوە، کە رۆژانە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە.