
وریای کێشی لەشتان بن، لە سوید قەڵەوەکان دانامەزرێنرێن
نوچەنێت
بەپێی راپرسییەک کە لەوڵاتی سوید ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی کە قەڵەون کاریان کەمتر پێدەدرێت لەوانەی کە لاوازن، بەرپرسێک لەیەکێک لە کۆمپانیاکانی سوید رایدەگەیەنێت، کە کۆمپانیاکەی ئەو هەرگیز خەڵکی قەڵەو دانامەزرێنێت.
بەپێی ئەو راپۆرسییە کە شارەزایانی ئینستیتیوتی” IFAU ” ئەنجامیانداوەو پرسیاریان رووبەڕووی 500 کەس کردووتەوە، ئەو کەسانەی کە قەڵەون لەدەرەوەی کێشەکانی قەڵەوی، کێشەی بێکاریشیان بۆ دروست دەبێت.
پێر یۆهانسۆن پرۆفیسۆری بواری ئیکۆنۆمی، دەڵێت”بەرپرسی کۆمپانیاکان پێیان وایە کە قەڵەوەکان خراپتر لە ئەوانی تر کار دەکەن و وەک ئەوان توانای جوڵەیان نییە”
بەرپرسی یەکێک لە کۆمپانیاکانیش بۆ ئەو راپرسییە رایدەگەنێت، کۆمپانیاکەی ئەو هەرگیز خەڵکی قەڵەو دانامەزرێنێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی وەک ئەو بەرپرسە دەڵێت” قەڵەوەکان ناتوانن بەهەمان گورج و گۆڵی کارمەندە لاوازەکان کار بکەن و تەندروستییەکی خراپیشیان هەیە”.