نوچەنێت
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان لە راگەیەندراوێکدا، جه‌ژنه‌كانى قیامه و ئه‌كیتۆ، لە کریستیانییەکانی کوردستان، پیرۆز کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٣١-٣-٢٠١٨، لە راگەیەندراوێکدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان جه‌ژنه‌كانى قیامه و ئه‌كیتۆ له خوشك و برایانى مه‌سیحى پیرۆز کرد و رایگەیاند “به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قیامه و جه‌ژنى ئه‌كیتۆ، سه‌رى ساڵى بابلى ـ ئاشوورییه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خوشك و برایانى مه‌سیحى (كلدانى، سریانى و ئاشوورى) له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌ڕێ بكه‌ن و هه‌موو ساڵێكیان هه‌ر خۆشى و شادى بێت“.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قیامه و جه‌ژنى ئه‌كیتۆ، سه‌رى ساڵى بابلى ـ ئاشوورییه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خوشك و برایانى مه‌سیحى (كلدانى، سریانى و ئاشوورى) له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌ڕێ بكه‌ن و هه‌موو ساڵێكیان هه‌ر خۆشى و شادى بێت.
ئه‌م هه‌ردوو جه‌ژنه پیرۆزه له كاتێكدایە، کە به‌داخه‌وه هێشتا به هه‌زاران خوشك و براى مه‌سیحیمان له ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له ئه‌نجامى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعش و توندوتیژى له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و موسڵ و له زۆر ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێ بهێڵن، هیوادارین هه‌موومان بۆنه و جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له سایه‌ى دۆخێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه و خوشك و برایانى مه‌سیحیش سه‌ربه‌رزانه گه‌ڕابنه‌وه ناوچه ئاوه‌دانكراوه‌كانیان و به ژیانێكى ئارام و جێگیر شاد ببنه‌وه.
دووباره جه‌ژنى قیامه و ئه‌كیتۆ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌ر له جه‌ژن و خۆشى و شادی‌دا بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان
٣١-٣-٢٠١٨