نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شاندەکەی پەرلەمان لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە و ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت.
دوای ئەوەی، کە حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پڕۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دوای چه‌ند رۆژێك گفتوگۆكردن لە سەر پڕۆژه‌یاساكه لەلایەن پەرلەمانەوە په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام له به‌رئه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و پله باڵاكان به چوار ملیۆن دینار دانرابوو، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری دروستكرد، بۆیە جارێکی‌تر سەرۆکایەتی په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاساكه‌ی گه‌ڕاندەوه هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی رایگەیاند “شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان، کە سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپایان کردبوو، ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا پەرلەمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ پڕۆژه‌یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەڕماڵە) ئەنجامبدات”.
هاوکات لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکەش پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، کە هەرچەندە تائێستا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام زۆر ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت.