نوچەنیت: تایبەت
پاش چەند رۆژ لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان، ئهمڕۆ شەممە ٣١-٣-٢٠١٨، كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا مامۆستایانی ناڕازی شاری ههولێر بایكۆتیان شكاند و داوایان له حكومهت كرد، ههوڵبدات له قۆناغی داهاتوودا كار لهسهر ههڵوهشاندنهوهی تهواوی ئهو پاشهكهوته بكرێت. سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش دەڵێت “پێویستە کات بدەینە حکومەت، تا بزانین لەگەڵ ئەم بڕیارانەی خۆی چۆن مامەڵە دەکات”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدولواحید محەمەد حاجی، سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان، لەبارەی بایکۆت ماموستایانەوە و بڕیاری حکومەت لەسەر پاشەکەوتی موچە رایگەیاند “لەسەر شکاندنی بایکۆت رۆڵ و کاریگەریمان هەبووە، راستە هەموومان لە هەوڵدا بووین بۆ ئەوەی قەناعەت بە حکومەت بهێنین پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی موچەدا بکات، کاتێک پێداچوونەوەی کرد بە سیستەمی موچە ئێمە رامانگەیاند، بۆ ئەم قۆناغە باشە. بەڵام پێویست دەکات زیاتر پێداچوونەوە بکات.
سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان دەشڵێت، پێویستە مانگانە موچە بدرێت و ئالیەتی پێدان و خشتەکەی رابگەیەنرێ، داواشمان لە ماموستایان کرد، کە بۆ ئەم قۆناغە ئەم بڕیارەی حکومەت باشە و دەکرێ بە هەموو لایەکمان کاری لەسەر بکەین. ئەوەیە کاریگەریمان هەبووە، بۆ ئەوەی ساڵی خوێندن نەفەوتێت.
عەبدولواحید محەمەد حاجی گوتی، هەروەها پێویستە کات بدەینە حکومەت، تا بزانین لەگەڵ ئەم بڕیارانەی خۆی چۆن مامەڵە دەکات، ئەگەر تەندروست مامەڵەی کرد باشە، ئەگەرنا بێگومان هەڵوێسمان دەبێ بە هاوکاری هەموو لایەک.
سەبارەت بە هەڵوێستی ماموستایانی سلێمانی عەبدولواحید محەمەد گوتی، هیوادارم ماموستایانی سلێمانی، کە کێشەمان یەکە و خۆشی و ناخۆشیمان پێکەوەیە، دەوامیان دەستپێبکەنەوە، کە بەشێکی زۆریشیان لەگەڵ دەسپێکردنەوەی دەوامن. دڵنیام ئەوانیش هەڵوێستێکی هاوشێوەیان دەبێ.