نوچەنێت-المیادین
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەرانبەر رووداوەکانی رۆژی رابردووی کەرتی غەزە هەڵوێستی وەرگرت .
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بەکارهێنانی هێز سەربازی لە دژی خۆپێشاندەرانی کەرتی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە مەحکوم کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، توندوتیژی و پەلاماردانی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی، پێشێلکردنی جاڕنامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان هەژمار دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، جەخت لە سەر پشتیوانی لە پرسی فەلەستینیەکان و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی دەکاتەوە.
لە میانەی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و خۆپێشاندەرانی فەلەستینی، لە کەرتی غەزە، ١٦ فەلەستینی گیانیان لە دەست دا و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون..