ترەمپ پارەی ئەم وڵاتە بلۆک دەکات

0

نوچەنێت-وۆڵستریت جۆڕناڵ

رۆژنامەی ئەمریکی وۆڵستریت جۆڕناڵ، لە سەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی دەنوسێ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری بلۆککردنی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دارایی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی سوریای دەرکردووە.

ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، کە راپۆرتەکان باسیان لە تەرخان کردنی پێشوەختەی ئەم بڕیارە پارەیە بۆ ئاوەدانکردبەوەی سوریا کردووە.

رێکس تیلرسەن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە کوەیت، بەڵێنی دانی ئەم بڕە هاوکاریەی بە سوریا دابوو.

بە پێی راپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، بڕیاری بلۆکەکردنی ئەم بڕیە پارەیە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دوای ئەوە دێ کە ناوبرا باسی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا هێنایە ئاراوە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com