نوچەنێت
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێک بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش، لە نزیک شاری خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەنجام دەدەن.
دوای راگەیاندنی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ١٠-١٢-٢٠١٧، چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە سەدان هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین، کەرکوک و موسڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵی تیرۆرستی کردووەتەوە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش، توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ٣١-٣-٢٠١٨)، لە باشووری شاری خورماتوو ئەنجام دەدرێت. هەروەها چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ئۆپەراسیۆنەدا، بەدوای چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا دەگەڕێن.