گردبوونەوەی بەردەم دادگای هەولێر بۆ ئەم مەبەستە بووە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمەڵێک چالاکوان لەبەردەم دادگای هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا، یەکێک لە چالاکوانەکان دەڵێت “خۆمان بە پارێزەری داواکانیانی مامۆستایان و پزیشکان دەزانین”.

ئەمڕۆ پێنچشەممە ( ٢٩-٣-٢٠١٨)، گردبوونەوەیەک لەلایەن کۆمەڵێک پارێزەر و مافپەروەر لەبەردەم دادگایی ھەولێر رێکخرا، کە لە چوار خالە کۆکرابوە

لەلێدوانیكی تایبەت بەنوچەنێت، ئەحمەد کاوانی، پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی، لەبارەی گردبوونەوەیان لەبەردەم دادگای هەولێر، رایگەیاند “ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لە ماموستایان و کارمەندانی پزیشکی گردبوونەوەیەک لەلایەن کۆمەڵێک پارێزەر و مافپەروەر و چاڵاکی مەدەنی لەبەردەم دادگایی ھەولێر رێکخرا،

ئەو پارێزە دەڵێت، داواکاریەکەمان لە چوار خاڵدا راگەیاند و کە بریتین لە:

١. جەخت لەسەر پشتیوانی و پالپشتی رەوایی پزیشکان و ماموستایان و فەرمانبەران کرایەوە بۆ داواکردنی مافی رەوای خۆیان.

٢. پێویستە حکومەتی ھەرێم پابەند بێت بەو بەڵێنانەی بە فەرمانبەرانی داوە بۆ باشکردنی گوزەرانیان و لابردنی برێک لە پاشکەوتی موچەکانیان.

٣. خۆمان بە پارێزەری داواکانیان دەزانین بۆ ھەر سکاڵایەک، کە ھەر کەسێک “ماموستا، رۆژنامەنوس یان فەرمانبەرێک” ھەیەتی، بە خۆبەخش سکاڵایان بۆ تۆمار دەکەین، بۆ ئەم مەبەستە قسە لەگەڵ سەندیکای ماموستایان و رۆژنامەنووسان کراوە.

٤. ئیدانەی ھەر کارێک دەکەین، کە لە بەرانبەر خۆپیشاندەران یان لە ھەرلایەک لە چوارچێوەی یاسا دەربچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com