هەڵگرتنی سستمی پاشەکەوتی موچە، پێویستی بە پەرلەمانە؟

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی موچە، بۆ جێبەجێکردنی پێویستی بەگەڕانەوە بۆپەر پەرلەمانی کوردستان نییە.

رۆژی چوار شەممە  ٢٩-٣-٢٠١٨  دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشکەوتی موچەدا رایگەیاند، بەجۆرێک لەبەرژەوەندی موچەخۆران بێت، گوتی”حکومەتی هەرێم تاکو ئێستا پارەی پێویستی لەبەردەستدا نەبووە. ئێستا دەستکارییەکی باشمان لە بەرژەوەندی موچەخۆران کردووە. بەمزوانە سستمی پاشەکەوت نامێنێ”.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەردان خدر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیاری حکومەت بۆ گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشەکەوتی موچەی رایگەیاند”بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ جێ بەجێکردنی پێویستی بەگەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان نییە. لەبەر ئەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بووە، ئێستاش دەستکاریکردنەکەی بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە”. 

سەبارەت بەوەی دەگوترێت بڕیاری دستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە، دوای هەڵبژادن کاری پێناکرێت، مەردان خدر گوتی”دەستکاری کردنی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەر بنەمای زیادبوونی داهاتە. هیچ پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە نییە”.

ناوبراو ئاماژەبەوەدەکات، هەروەک حکومەتی هەرێم پێشتر رایگەیاندبوو، کە هەرکات داهات زیاد بوو پێداچونەوە بەسیستەمی پاشەکەوتی موچەدا دەکەین، بەهەمان شێوە ئەگەر لە داهاتوودا، داهات زیاتر بێت، هەر بەتەواوی کۆتایی بەسیستەمی پاشکەوتی موچە دێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com