نوچەنێت
پارێزگاری هەولێر داوای لێبوردنی لەو مامۆستایە کرد، کە لە خۆپیشاندانێکی مامۆستایان لەلایەن دوو کەسەوە لێیدرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر “دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ی ڤیدیۆیی په‌لاماردان و بێڕێزیكردنى دوو كه‌س به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌كى هه‌ولێر له خۆپیشاندانه‌كانى رۆژانى رابردوو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو و به ئه‌ركى خۆی زانیوه بچێته خزمه‌تى ئه‌و مامۆستایه و به‌ناوى پارێزگاى هه‌ولێر داواى لێبوردنى لێبكات”.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٢٩-٣-٢٠١٨) ئەو مامۆستایە “بە لوتف و گه‌وره‌یی خۆی، دوور له چاوى كامێرا و میدیاكان به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ى، سەردانی دیوانى پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێریان كردووە”.
نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هەولێر وێڕاى ئیدانه و سه‌ركۆنه‌كردنى تووندى ئه‌م ره‌فتاره ستایشى مامۆستاکەی کردووە و “به نموونه‌ى باڵاى كه‌سایه‌تییه‌كى په‌روه‌ردەكار و دڵسۆزى گه‌ل و نیشتیمان له‌قه‌ڵەمی داوە، كه شایانى رێزە”. به‌ڵێنى ئه‌وه‌شی پێداوە “هه‌موو رێكاره یاساییەکان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان گیراوەتەبەر بۆ سزادانى ئه‌و دوو كه‌سە”.