نوچەنیت
شەوی رابردوو -و بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بناری قەندیل و سنووری چەند گوندێکی سەر بە ڕواندزیان لە قەزای سۆران بۆردومان کردووە.
بەبیانووی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکان ناوە ناوە، بۆردومانی ئەم ناوچانە دەکەن، ئەوەش زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێکەوتۆتەوە.
شەوی رابردوو-و ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنووی گوندەکانی سایە، سێوکان و چیای هەلەمون، لە سنوری قەزای ڕواندز بە چڕی بۆردومان دەکەن.
لە کاتی گەشتی نەورۆز هەفتەی رابردوو، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دۆڵی باڵەکایەتی، چوار هاووڵاتی شەهیدبوون.