نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و، جه‌ختیان له هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه کردەوە. ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شیان بۆ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاترى ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه و باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا نیشان دا.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨-٣-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جەنەڕاڵ وۆلتر پایێت، فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و کێن گرۆس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكای كرد بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی “تیرۆرستان”ی داعشدا، كه به‌هۆیه‌وه هێزی پێشمه‌رگه توانی به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی کوردستان بكات و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی خه‌ریكه مه‌ترسیی تیرۆر تیایدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بوونی میكانزمێكی پته‌وى له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان دووپاتكرده‌وه و جه‌ختی له هه‌ڵنانى چه‌ند هه‌نگاوێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان تاوەكو بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
له دیدارەکەدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌ربڕی و، به پێوستیان زانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له به‌رامبه‌ر “تیرۆرستان”ی داعش بكه‌ن.
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شیان بۆ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاترى ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا.
تاوتووێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و دۆسیای ئه‌منی و دۆخی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.