نوچەنێت
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەروازەی سنووری خانەسۆری سەربە شاری شنگال رادەستی سوپا و میلیشیا عێراقییەکان کردووە. قائیمقامی شنگالیش دەڵێت “دەروازەیەکی نافەرمییە، کە رادەستی ئەو هێزانە کراوە”.
پێشتر جڤاتی رۆحانی ئێزدییان لە ٤-٣-٢٠١٧، داوای لە پەکەکە کرد ناوچەکە چۆڵ بکات و رادەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی بکاتەوە، بەڵام پەکەکە رەتی کردەوە ئەو ناوچانە رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە و لە خانەسۆر بە هێرشکردنە سەر پێشمەرگە وەڵامی ئەو داوایەی جڤاتی رۆحانیی ئێزدییانی دایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩-٣-٢٠١٨، سوپا و میلیشیا عێراقییەکان لەو ناوچەیە جێگیرکران.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محما خەلیل، قایمقامی شاری شنگال، لەبارەی دەروازە سنووری خانەسۆر رایگەیاند “ئەو دەروەازەریە، دەروازەیەکی نافەرمییە و لە ناوچەی بارای بووە رادەستی ئەو هێزانە کراوە. هەروەها لە دەروازە نافەرمییە خەڵکانێک بژێوی لەسەر بووە”.
قایمقامی شنگال دەڵێت، ئێمە هەندێک مەرجمان هەیە بۆ گەرانەوەمان بۆ شنگال، ئەویش رێزگرتن لە یاسا و ناوبی بەبێ یاسا کەس بکرێتە بەڕێەوەبەر و بەرپرسی ساختە دابنن. ئێمە سەرۆککۆمار، پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ-مان لەو باریەوە ئاگادار کردۆتەوە، کە ئەوانە لابدرێن.
محما خەلیل گوتی، ئێستا قایمقامی فەرمی شنگالم و هەموویان مامەڵەی فەرمی لەگەڵمدا دەکەن، لە هەرێم و بەغدا و لە موسڵێش. دەشڵێت “ئەوەی ئێستا بە نایاسایی قایمقامە و سەر بە پەکەکەیە و لاینەگری حەشدی شەعبییە. هەروەها حکومەتی خۆجێی موسڵ رەتی دەکاتەوە بەفەرمی بیناسێنن. چونکە ئەوانە کاری نەوت و چەک و جگەرە و …هتد دەکەن لەو سنوورە و دۆخەکەیان قۆستووەتەوە.
لەباەری داهاتووی شنگال و ئەو سنوورە محما خەلیل پێیوایە، ئەگەر بەگوێرەی دەستوور هەڵسوکەوت بکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم ئیدارەی ناوچەکە بدرێت و هێزە نایاساییەکان دووربخرێنەوە، داهاتووی شنگال بەباش دەبینم.