نوچەنێت
لە رۆژی ٢٧-٣-٢٠١٨، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بە نامەیەکی فەرمی بڕیاری رووخاندنی چەند شوێنێکی نایاسایی لەناو شارەکە دەرکردووە و ئەگەری جێبەجێکردنی مەترسی لەسەر چەند گەڕەکێکی کورد دروستکردووە. ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت “پێمانوایە ئەمە بەشێک بێت لە پرۆسەی تەعریب کردن”.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. محەمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی (پ.د.ک) لە کەرکوک، بڕیاری پارێزگار بۆ رووخاندنی هەندێک شوێنی بازرگانی، رایگەیاند “ئەو نوسراوەمان بەدەست گەیشتووە، کە پارێزگاری بەوەکالەت بڕیاری دەرکردووە بۆ رووخاندنی چەند شوێنێکی بازرگانی و شوێنە گشتییەکان، بەڵام تیایدا باسی گەڕەکە کوردییەکان ناکات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، کە راستە بڕیارەکە بۆ شوێنە گشتی و بازرگانییەکانە، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەمە بەشێک بێت لە پرۆسەی بە عەرەبکردنی ئەو شوێنانەی، کە گەڕەکە کوردییەکان لێیە بگرێتەوە و ئەزیەتی خەڵکی کورد بدرێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان، کە ئێستا لە شارەکەن د. محەمەد خورشید گوتی، بەداخەوە کورد لە کەرکوک رادەستی ئیرادەی شکاوی یەکێتی کراوە، بۆیە بڕواناکەم ئەوانەی لەوێن هیچیان پێ بکرێت، چونکە ناتوانن بارەگاکانیانی خۆشیان بپارێزن.
دەقی نامەی فەرمی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک:
