عەبادی لەبارەی هێزە بیانیەکان روونکردەوە دەدات

0

نوچەنێت-المیادین

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراو بەرێوە دەچێت و بە هیچ شێوەیەک دواناکەوێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، خشتەیەکی زەمەنیمان بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی هێزە بیانیەکان لە عێراق ئامادە کردووە.

پەرلەمانی عێراق، مانگێک بەر لە ئێستا داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد کە خشتەیەکی زەمەنی بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانیەکان لەم وڵاتە، ئامادە بکات.

پەرلەمانی عێراق جەختیشی کردەوە، کە دوای کۆتایی شەڕی داعش، مانەوەی هێزە بیانییەکان لەم وڵاتە پێویست ناکات.

عەبادی هەروەها رایگەیاند، عێراق پابەندی دەستوری خۆی دەمێنێتەوە و رێگە نادات بە هیچ شێوەیەک دەستدرێژی بکرێتە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com