نوچەنێت-مهر
باڵیۆزی هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بەم زووانەی ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم وڵاتە، جۆلان و عەفرین کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.
بەشار جەعفەری، باڵیۆزی هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی دۆخی سوریا رایگەیاند، تەنها دوو وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لە دیمەشق باڵیۆزخانەیان هەیە و هەر بۆیە هەڵسەنگاندنی ئەوان لە دۆخی سوریا واقع بینانە نییە.
جەعفەری دەشڵێت، کۆنتڕۆڵکردنەوەی غوتە لە بوونی تیرۆریستان لە قۆناغی کۆتایی خۆیدایە و، بوونی هەر گروپێکی تیرۆریستی یان داگیرکەر لە سەر خاکی سوریا رەتدەکەینەوە.
باڵیۆزی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵێنیشی داوە کە سوپای وڵاتەکە بەم زووانە جۆلان و عەفرین کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
بە گوتەی جەعفەری، وڵاتانی رۆژئاوایی رای گشتی لە سەر دۆخی مرۆیی لە سوریا بەلارێدا دەبەن.