پەرلەمانی عیراق، حساب بۆ کورد ناکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کاتی دانانی بەرنامەی کاری پەرلەماندا، رەچاوی بەرژەوەندی کورد ناکرێت، ئەگەر یاسایەک هەبێت لەدژی کورد بە ئاسانی تێی دەپەرێنن، کوردیش ناتوانێت رێگری بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧-٣-٢١٨ پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆی لەسەر چەند یاسا و بڕگەو مادەیەک کرد، کەپێشتر تەواو نەکرابوون، تێیدا چەند ماددەیەک دەنگدانی لەسەرکرا.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەجیبە نەجیب ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند”لەکاتی دانانی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە، رەچاوی بەرژەوەندیی کورد ناکرێت، بەڵکو لایەنی یەکەم بەرنامەی کار لەبەرژەوەندی شیعە دادەنرێت، لایەنی دووەم سوننە، لە کۆتایی ئەگەر شتێکی کەم هەبێت باسی کورد دەکرێت”.

نەجیبە نەجیب دەڵێت”دوای چاوەڕاوانی چوار هەفتە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگدان لەسەر ئەو لیژنەیەکرا، کە پێکهێنرابوو بۆلێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی دووز خورماتوو”.

هاوکات ئاماژە بەوەدەکات، لەبەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەماندا، ئەوەی کە گرنگ بوو بۆ کورد، یاسای (مونازاعات موڵکیە) بوو، بۆ خەڵکی کەرکوک سوودی هەبوو، بەتایبەت بۆ کورد، کە باس لە گەڕانەوەی موڵکەکان و قەرەبووی ماددی دەکات، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان بە ئەنقەست ئەو بڕگەیەی دواخست، یاساکە پەسەند نەکرا بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com