یاسای بودجەی عیراق گەیشتە کوێ؟

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق بێ ئەوەی هیچ دەستکارییەکی یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراقی بکات. رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری کردەوە.

لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ بەزۆرینە و بەبێ کورد، پەرلەمانی عێراق یاساکەی رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمارکرد. لە ناوەڕاستی مانگی ٣ دا، فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق پەسەندکردنی یاسای بودجەی رەتکردەوە و رەوانەی پەرلەمانی کردەوە، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەو ماددانە بکرێ کەبەگوتەی سەرۆکایەتی کۆمار “نادەستورین” و ژمارەیان دەگاتە ٣١ ماددە و بڕگە.

لەسەر بنەمای فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت بە ٤٦  دۆلار، یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ عێراق بە ٩١ ترلیۆن و٦٤٣ ملیار و٦٦٧ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار دینار، خەمڵێنراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە لەیاساكەدا داواكارییەکانی كورد كە جێگیركردنی پشكی ١٧%ی بودجە بوو، جێگیرنەكراو بۆ ١٢،٧% كەمكراوەتەوە، ئەوەش مەرجداركراوە بە هەناردەكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی بەغداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەجیبە نەجیب ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند”لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧-٣-٢٠١٨پەرلەمانی عێراق، بەبێ دەستکاریکردن و وەک خۆی رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرایەوە، هۆکاری گەڕانەوەکەشی تەنها سیاسییە”.

نەجیبە نەجیب ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆک کۆماری عێراق دەسەڵاتی ئەوەی نییە دەستکاری پڕۆژە یاسای بودجە بکات، هۆکارەکەشی بەسیاسی دەزانێت و دەڵێت”ئەگەر سەرۆککۆمار شیعە یان سوننە بوایە بەشێوەیەکی دیکە دەبوو، کە رەنگە ئەودەسەڵاتەی هەبوایە دەستکاری یاسای بودجە بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆککۆمار کوردە، ناتوانێت دەستکاری بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com