تورکیا بەم بیانووە خۆی لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

هێزەكانی توركیا بە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر سنووری باشووری كوردستانیان بەزاندووە و ٣٠ گوند كەوتوونەتە ژێر دەستی توركیا. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت “دەبێ پەکەکە مەیدانی خەباتی خۆی بدۆزێتەوە، کە باکوری کوردستانە و بوونەتە هۆکاری پەلکێشکردنی سوپای تورکیا”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی بوونی پەکەکە لەناو سنووری باشووری کوردستان و هەڕەشەکانی تورکیا رایگەیاند، بێ گومان هەر جموجۆڵێکی پەکەکە لە ناوچەکە بیانو دەداتە دەست تورکیا، تورکیاش پڕۆپاگەندەی پێدەکات بەناوی راودوونانی رێکخرواێک، کە لە لیستی تیرۆر دایە. وەک بینیمان چون لە عەفرین دنیا بێدەگەی لێ کرد.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی گوتی، شنگال بۆخۆی ماندووە لەو کارەساتەی داعش بەسەردا هێنا، پێویستە بیانو نەدرێتە دەست تورکیا ناوچەکە داگیر بکات و وێرانی بکات. هەروەها دەبێ پەکەکە مەیدانی خەباتی خۆی بدۆزێتەوە، کە باکوری کوردستانە. ئەمانە و بوونەتە هۆکاری پەلکێشکردنی سوپای تورکیا بۆ ناخاکی باشووری کوردستان.

عەونی دەشڵێت، شەرم و شورەییە، حکومەتی عێراق ئەوەندە لاواز و بێ دەسەڵاتە، نەتوانێت سنوورەکانی خۆی بپارێزێت و تەنانەت سکاڵایەکیش بکات لە بەزاندنی سنوورەکانی. گوتیشی “نابێت پەکەکە ببێتە داردەستی حکومەتی عێراق بەتایبەت لە شنگال”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی پێیوایە دەبێت، پەکەکە گوندەکانی باشوری کوردستان چۆڵ بکات و تورکیاش هێزەکانی بکشێنێتەوە ناو سنوری دیاری کراوی خۆی. ئەو شەڕەی، کە هەیەتی با لەوێ یەکلایی بکاتەوە. ئاماژە بەوەدا، کە بەشێکی ئەنجامی فەشەلی سوپای تورکیایە و بەشێكی دیکەی فەشەلی پەکەکە، کە دەبوایە لە باکوری کوردستان شەڕ بکات، شەڕەکی هێناوەتەوە ئەم دیو ژیانی لە خەڵک تێکداوە و لێناگەڕێ خەڵک ناوچەکانیان ئاوەدان بکەنەوە بە ئاشتی بژین.

عەلی عەونی ئەوەی خستەڕوو، کە دەبابەی تورکیا لە بامەڕنێ، بە هۆی پەکەکەوە جێگیرکراوە، چونکە ئەگەر پەکەکە ئەو شەڕەی نەهێنابایەتە چیای مەتین و گارە و چەندین شوێنی دیکە، تورک لێرە چی دەکرد و دنیاش دەیتوانی ئیدانەی تورکیا بکات.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com