پەرلەمانی عێراق، لەبارەی رێکخستنی دوو وەزارەتی هەرێم و بەغدا بڕیارێکی پەسەندکرد

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٧-٣-٢٠١٨) لە پەرلەمانی عێراق بڕیارێک بۆ رێکخستنی هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵکراوانی هەرێم و عێراق، پەسەندکراوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “سودمەندانی ئەم بڕیارە و رێکخستنەی ئەو دوو وەزارەتە لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسییەکانە، چونکە لە کوردستان، نە ئمتیازات وەردەگرن و نە موچەکەشیان وەک ئەوانەی عێراقە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دکتۆر ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی پەسەندکردنی برێاری رێکخستنی دوو وەزارەت لە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق، رایگەیاند “ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بە هەوڵی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان، توانرا بڕیاری یەکخستنەوەی هەردوو وەزارەتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم و شوهەدای عێراق پەسەند بکرێت.

ئەشواق جاف دەڵێت، ئەمە بۆ رێکخستنی ئەو رێنماییانەی دوو وەزارەتەکەیە، بەڵکو پێشنیارێک یەک لەگەڵ دامەزراوەی شەهیدان رێکبخرێتەوە و بکرێت بە وەزارەتێکی ئیتیحادی، کە سەرپەرشتی هەموو زیندایانی سیاسی و شەهیدەکان لە عێراق دا بکات و بودجەکەیان لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە دابین بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو بڕیارە دوو سودی هەیە بۆ حکومەتی هەرێم یەکەم، کە بودجەکەیان لەلایەنی حکومەتی ناوەندییەوە دەدرێت و دووەم، هەم ئەو زیندانییە سیاسیانەی، کە موچەیەکی زۆر کەم وەردەگرن لە ئەوانەی عێراق. ئەگەر یەکبخڕیت زیندانیای سیاسی هەرێمیش وەک ئەوانەی ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق پارە و هەموو ئمتیازاتەکان وەردەگرن. وەک (زەوی، دەرمان، حەج و زۆر شتی دیکە). کە لە هەرێم ئەو ئمتیازاتانە نییە.

لەبارەی چۆنیەتی رازیکردنی لایەنەکانی ناو پەرلەمان ئەشواق جاف گوتی “شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بۆ عێراقێکی نوێ هەوڵیان داوە، ئەگەر ئەوان نەبوونایە حکومەتی دیکتاتۆری عێراق نەدەڕووخا، ئەوانیش قەناعەتیان بەوەش کرد هەماهەنگی بکرێت، کە ئمتیازەکان وەکو یەک بکرێت. 

جاف ئاماژەی بەوەشدا، کە لە بڕگەی ٢ ماددەکە نوسراوە هەردوو حکومەتەکە (هەرێم و عێراق) هاوئاهەنگی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەڵام ئەوەی کە ماوە رێککەوتنە لە نێوان هەردوو حکومەت. هەروەها سوودمەندانی ئەم بڕیارە و رێکخستنەی ئەو دوو وەزارەتە لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسییەکانە، چونکە لە کوردستان، نە ئمتیازات وەردەگرن و نە موچەکەشیان وەک ئەوانەی عێراقە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com