وەزارەتی پەروەردە: هەوڵی ئەم ساختەکارییە دەدرێت

0

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رونکردنەوە لەسەر نوسراوێکی ساختەبڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت”بەداخەوە کەسانێک بە مەبەستی‌ دروستکردنی‌ پشێوی لە نێو قوتابخانە و مامۆستایان، دەست بۆ ساختەکاری‌ و تەزویر دەبەن”.

لە رونکردنەوەیەکەیدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەڵێت”وەک پێشتریش ئاگادارمان کردوونەتەوە هەر نووسراو -و بڕیارێکی‌ فەرمی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە، کە پەیوەندی‌ بە چارەنوسی‌ خوێندن و قوتابیانەوە هەبێت لە هەرێمەکەمان، لە پەیجی فەرمی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە بڵاودەبێتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی رونکردنەوەکەدا هاتووە”بەداخەوە کەسانێک بە مەبەستی‌ دروستکردنی‌ هەرجومەرج و پشێوی لە نێو قوتابخانە و مامۆستایان، دەست بۆ ساختەکاری‌ و تەزویر دەبەن، وەک چۆن لە وێنەکەی خوارەوەدا رونمان کردۆتەوە”.

هاوکات وەزارەتی پەروەردە، ئاگاداری‌ هەموو لایەک دەکاتەوە کە دەوام فەرمییە و مامۆستایانی‌ خۆڕاگر ئەو ماوەیەی‌ خوێندنی‌ ئەمساڵ کە لە پێشیانە، سەرکەوتوانە تەواو دەکەن و شانازییەکە، بۆ ئەم توێژە خەمخۆرەی‌ کۆمەڵگە دەمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com