نوچەنێت
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بەڵێن بە مامۆستایان و فەرمانبەران دەدات، بەزووترین کات دەستکاری مووچە بکرێت و رایدەگەیەنێت”حکومەتی هەرێم، بەزووترین کات بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەچێتەوە”.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-٣-٢٠١٨ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی چڕ ئەنجامدەدات، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێ بۆ موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دابنێت و، بەزووترین کات بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەچێتەوە”.
هەروەها وەزیری پەروەردە ئاماژە بەوەدەکات، بڕیاره لەكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ناوه‌ڕۆكی سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی تایبه‌ت به موچه‌ی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرا بكرێت، تێیدا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ره‌چاوی مامۆستایان كراوە.