عەبادی هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-روسیا الیوم

سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی هەرەسهێنانی سەربازی لە عێراق هۆشداری دەدات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە پاشەکشەی سوپای عێراق بەرامبەر بە هێرشی داعش لە هاوینی ٢٠١٤، لەبارەی شکستهێنانی سەربازی ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئێمە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سەرکەوتنەکانی داعش بە سەر هێزەکانی عێراقی، توشی سەرسووڕمان بووین.

عەبادی دەشڵێت، بۆ دەبێ بە بڵاو بوونەوەی زانیاری درۆ و بێ بنەما، وەک کوشتنی ژمارەیەک سەربازی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار، ببینە ئامرازی دەستی داعش و بکەوینە ژێر کاریگەرییەوە. ئێمە دەبێ بۆ رێگرتن لە دووبارە بوونەوەی هەرسهێنانی سەربازی و ئەمنی و کەوتنی پارێزگاکان، یەکڕیزی خۆمان بپارێزین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com