تورکیا و عێراق، پرسی شنگال تاوتوێ دەکەن

0

نوچەنێت-سکای نیوز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ باس  وگفتوگۆ سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شنگال، سەردانی عێراق دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسێکی عێراقی کۆدەبێتەوە.

ئەردۆغان هەروەها دەڵێت، لە ئەگەری بە ئەنجام نەگەیشتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەوڵەتی عێراق لە شنگال، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژە بە هەڵوێستی ئەمریکا دەکات “دژایەتی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە مینبەجی سوریا، مەرج نییە رەنگدانەوەی روانگە و بۆچوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەم وڵاتە بێت”..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com