هەڵوێستی بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایانەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی مامۆستایان لە رۆژی یەکشەممە لە هەولێر بەبێ مؤڵەت ئەنجام دراوە.

رۆژی یەکشەممە ٢٥-٣-٢٠١٨، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەولێریش خۆپیشاندانیان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی موچەیان کرد، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەمید خالس عەباس، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەولێر رایگەیاند “ئێمە وەک لایەنی فەرمی پەیوەندییدار بە مۆڵەتدان بە خۆپیشاندان ئاگادار نەکراوینەتەوە و مؤڵەتیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ئەرکی ئێمە پاراستنی خۆپیشاندەرانە.

بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، هەر کەس و لایەنێک بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندان رێکبخات، رێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە بەرپرسیار دەبن بەرانبەر هەر رووداوێک، کە لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەوە بکەوێتەوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com