نوچەنێت:تایبەت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەئەمڕۆ- وە داوامان لەکۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عومرە، کە ئەرکی گواستنەوەی حاجیان دەگرنە ئەستۆ ناوی خۆیان تۆماربکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند”حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، کەخۆیان ناونوس کردووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ساڵی پار تیرو پشکیان بۆکرابوو، ژمارەیان ٤ هەزارو ٨٦٣ كەسن”.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، دەڵێت”لە ئەمڕۆ وە داوامان لەکۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عەمرە کردووە، کە ئەرکی گواستنەوەی حاجیانی هەرێم دەگرنە ئەستۆ، ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆماوەی هەفتەیەک، دوای تەواو بوونی کار و باری کۆمپانیاکانیش، کات دیاری دەکەین بۆ دەستپێکردنی مامەڵەی حاجیان”.
لە بارەی دیاریکردنی نرخی حەج، نەبەز ئیسماعیل ئاماژە بەوەدەکات، کە تائێستا نرخ دیاری نەکراوە و دەستەی باڵای حەجی عێراق نرخ دیاری دەکات. بۆ هەموو عێراق یەک نرخ دەبێت، هاوکات داواش لەحاجیان دەکات، کەخۆیان ئامادەبکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی حەج.