نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
هەفتەی رابردوو بەهۆی تەواو نەوبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، نەتوانرا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت. لە ئێستاشدا بەشێک لەپەرلەمانتارانی عێراق، خۆیان کادیدکردووەتەوە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق و ئێستاش سەرقاڵی بانگەشەن، رەنگە ئەمجارەش پەرلەمان نەتوانێت کۆبوونەوە ئەنجامبدات. بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لەکۆبوونەوەکان.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆر ئەردەلان نورەدین، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوە رایگەیاند”بڕیارە سبەی سێشەممە ٢٧-٣-٢٠١٨ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام تائێستا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەمان بەدەستنەگەیشتووە”.