هەواڵێک بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێر

0

نوچەنێت:تایبەت

بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵ پەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستکراوە بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ٢٠١٧ پارێزگای هەولێر و ،چەکی پارەکە بەشێوەی نەقدییە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، زیاد حسێن، بریارده‌ری لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم رایگەیاند”دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ٢٠١٧ی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک کۆتایی هاتووە. لە ئێستا دا دەستکراوە بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگای هەولێر”.  

بریارده‌ری لیژنه‌ى كشتوكاڵ ئاماژە بەوەش دەکات، کە سەرجەم چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ٢٠١٧ ی هەرێم بەشێوەی نەقدییە و هەمووی پارەیە.

زیاد حسین دەڵێت”ئەو پارەیەی کە لای حکومەتی عێراقی ماوە، حکومەتی عێراق لە ٢٠% ی ٢٠١٦ و لە ٣٠% ی ٢٠١٥ ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و ، هەروەها نزیکەی ٣ملیار دیناری ٢٠١٤ شی بڕیووە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com