تورکیا، پەیامێک ئاراستەی قەندیل دەکات

0

نوچەنێت-خەبەر تورک

یاڵچین توپچو، راوێژکاری باڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی کە لە عەفرینەوە دەستی پێکردووە. تا قەندیل بەردەوام دەبێت.

توپچو لە ماینەی کۆبوونەوەیەکدا کە لە ژێر ناوی یەکڕیزی نیشتمانی بەرێوەچوو،  تایبەت بوو بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دەرەوەی سنورەکانی، دەڵێت، تورکیا قۆناغێکی هەستیار و دژوار تێپەڕ دەکات و لە وەها دۆخێکدا پێویستی بە یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانی هەیە، بەڵام مخابن ژمارەیەک لە سیاسیەکانمان باوەڕیان بە یەکڕیزی و کۆدەنگی لە دژی تیرۆریزم نییە.

راوێژکاری باڵای ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا بە هەنگاوێک بۆ بنەبڕکردنی تیرۆریستان لێکدەداتەوە و دەشڵێت، سوپای تورکیا بە پشتیوانی گەلی خۆی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی کە لە عەفرینەوە دەستی پێکردووە دەباتە قەندیل.

بەر لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی عەفرین، راوێژکارانی ئەردۆغان و شارەزایانی سەربازی ئەم وڵاتە، جەختیان لە سەر هێرش بۆ سەر عەفرین دەکردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com