حەشدی شەعبی هەڕەشە لەم وڵاتە دەکات

0

نوچەنێت-المعلومە

فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٥ی مارس رایگەیاند، ئەم هێزانە ئامادەیی تەواویان بۆ جێگرکردنی هێز لە سنورەکانی تورکیا هەیە  وئامانجیشێان رێگری لە روودانی شەڕ و پاراستنی باری ئەمنی ئەو سنوورانەیە.

ئاژانسی هەواڵی المعلومە، لە سەر زاری عەلی الحسینی، فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکوری عێراق بڵاوی کردۆتەو، عێراق و تورکیا پەیوەندییەکی باشیان لە نێواندایە و دەبێ کێشە و ناکۆکییەکان، بە رێگەی سیاسی و گفتوگۆ و بە دوور لە شەڕ و پێکدادان چارەسەر بکرێن.

ئەم فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەشڵێت، سەربازری ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق دەستوەردانەکانی تورکیای لە باکوری عێراق مەحکوم کردووە، بەڵام هیچ هەڵوێستێکی پێشگیرانەی بەرامبەر بەم سیاسەتەی تورکیا نەبووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی حەشدی شەعبی، دەستوەردانی سەربازی تورکیا دەبێ بە سیاسەتێکی یەکگرتوو- و بە دوور لە شەڕ و زمانی هەڕەشە وەڵام بدرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com