سزای عوسمان بایدەمیر دیاری کرا

0

نوچەنێت 

دادگای ئامەد، بەتۆمەتی سوکایەتی کردن بە پۆلیس، سزای ساڵ و نیوێک زیندانی بەسەر عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە دا سەپاند.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆتایی ساڵی رابردووش بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان لە گوتارێکیدا لەنێو پەرلەمان، عوسمان بایدەمیر لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بە دوو رۆژ دوورخستنەوە سزادرا، پاشان سزای ماددیشی بۆ بڕایەوە و بە ١٢ هەزار و ٣٢٢ لیرەی تورکی (سێ هەزار و ٢٤٠ دۆلاری ئەمریکی) سزادرا.   

عوسمان بایدەمیر، سیاسەتوانی دیاری باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەوە تۆمەتبارکراوە، کە لەوکاتەی سەرۆکی شارەوانی ئامەد بووە، سوکایەتی بە پۆلیسی دەوڵەت کردووە.

هەرچەند بایدەمیر و پارێزەرەکەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا نەکرد، بەڵام دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵێک و پێنج مانگ و ١٥ رۆژ، بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرد.

لە تۆمەتنامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە بایدەمیر لە ساڵی ٢٠١٢دا، لەوکاتەی سەرۆکی شارەوانی ئامەد بووە، لەبەردەم پارێزگا سوکایەتی بە پۆلیس کردووە. ئەوکاتە لە چوارەمین دادگای سزاکانی ئامەد سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو، بەڵام بێدەنگی لە سكاڵاکە کرا و دادگا تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نەدابوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com