بزانە محمود یاسین توشی چ نەخۆشیەک بوە

0

نوچە.نێت

ئەکتەری بەناوبانگی مصری شەهیرە، هاوسەری هونەرمەندی مصری موحمود یاسین  رەتی دەکاتەوە کە حجابی لابردوە.

ماوەیەک لەمەو بەر هۆی گرتنی وێنەیەکی شەهیرە لەناو صاڵۆندا،بڵاوبونەوەی وێنەکەی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ، دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە گوایا، شهیرە حجابی لابردوە، بەڵام شهیرە رەتی دەکاتەوەو دەڵێت” بڵاو بونەوەی وێنەکەی بە بێ حجاب توشی شۆکی کردوە، چونکە کەسانێکی زۆر رەخنەیان لێ گرتوە کە گوایا حجابی لابردوە”.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت کە ” سەرپەرشتیاری صاڵۆن داوای کرد وێنەیەک بگرین، بەڵام دواتر بەبێ ئیزنی ئەو وێنەکەی بڵاو کردوەتەوە،و ئەو ئاگادار نیە”.

لەلایەکی تر لەلایەن گۆڤارێکی هونەریەوە پرس ئاراستەی شەهیرە دەکرێت کە گوایا محمود یاسین، ی هاوسەری توشی نەخۆشی زەهایمر بوە بۆیە لە هونەر دورکەوتوەتەوە، بەڵام شهیرە دیسان ئەو هەواڵەش رەت دەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەدات کە “محمود یاسینی هاوسەری تەندروستی باش نیە لەبەر ئەوە توشی نەخۆشی دڵ بوەو چەندین جاریش نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام داوە، لە ئێستادا ناتوانێت بەشداری هیچ کارێکی هونەری بکات و بریاری داوە جارێکی تر نەگەرێتەوە بۆ ناو دونیای هونەر”.

شهیرە وتیشی: کە هاوسەرەکەی دوای مردنی هاورێکانی نور شریف، محمود عبدول عزیز کاریگەری زۆر لەسەر محمود یاسین دادەنێت و ئازاری زۆر دەچێژێت و باری دەرونی تێک دەچێت، بۆیە لەئێستادا هاوسەرەکەی کاتەکانی زیاتر لەماڵەوە بەسەر دەبات.

شهیرە ئەوەیشی خستە روو کە چەندین دەقی هونەری خراوەتە بەردەستی بۆ ئەوەی بەشداری بکات، تەنیا لە بەرهەمێک رازی دەبێت کە کومیدیە، بەڵام دواتر پاشگەز دەبێتەوە پێی باش بوە لە ئێستادا هیچ کارێک ئەنجام نەدات، چونکە محمود یاسینی هاوسەری پێویستی بە چاودێریە لەماڵەوە.

 






شەهیرە لەکاتی گەنجیدا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com