بەبێ کورد هەوڵی کاراکردنەوەی دەدرێت

0

 نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایدەگەیەنێت، هەوڵێک هەیە لەلایەن عەرەب و تورکمانەوە بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پێدەچێ هەوڵەکەیان سەربگرێت.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کارکەوتووە و تائێستاش هیچ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی، ئەنجام نەداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبارەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند”لە ئێستادا هەوڵێک، لەلایەن عەرەب و تورکمانەوە بۆکاراکردنەوەی ئەنجومەن هەیە، بەڵام نازانم تاچەند هەوڵەکەیان سەرکەوتوودەبێت”.

هەروەها گوتی”پێدەچێ هەوڵەکەیان سەربگرێت، کاراکردنەوەکەی رەنگە بایی ئەوەبێت، کەبتوانێت ئیشەکانی خۆی بەڕێبکات، چونکە هەندێک شت هەیە لەکەرکوک بەئاسانی ناچێتەوە سەر سکەی خۆی”.

لە بارەی ئەمنیەتی کەرکوک عەسکەری گوتی”دۆخی ئەمنی کەرکوک، هەروەکو خۆی وایە و هیچ باشترنەبووە. با شبوونی دۆخی ئەمنی کەرکوک پەیوەستە بەبوونی هێزێکی ئەمنی باش، گەڕانەوەی متمانە و دڵخۆشی خەڵکی کەرکوک، چونکە خەڵک ئێستا متمانەی نەماوە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com