ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە بڕیارەکەی تورکیا هەلوێستیان چییە؟

0

 نوچەنێت:تایبەت

سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی تورکیا لەبارەی دەستپێنەکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی، دژی بەژەوەندی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیە “سبەینێ هەلوێستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دیاردەبێت”. 

رۆژی هەینی ٢٣-٣-٢٠١٨، سەرۆكوەزیرانی تورکیا، لەكاتی راگەیاندنی دەستپێكردنەوەی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی نێوان ئەنکەرە و هەولێر، رایگەیاند، لەبەر ئەوەی لە سلێمانی پاڵپشتی چالاكییەكانی دژ بە توركیا دەكرێت، گەشتەكان بەرە و ئەو شارە دەست پێ ناكەنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مه‌هدی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی،‌ لە بارەی بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێنە کردنەوەی گەشتەئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگه‌یاند”ئەم بڕیارە دژی بەژەوەندی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانییە، بەداخەوە کە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان کەوتووەتە ژێر هەژمونی سیاسی، کەئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و هەمووشتەکان بەسیاسی کراون”.  

سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، دەڵێت”پێوستە هەرکێشەیەکی سیاسی هەبێت، سیاسیانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، نەک بەداخستنی فڕۆکەخانە و بڕینی بودجە و موچەی خەڵک و سزادانی هاوڵاتیانی کوردستان، کە ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، کاتێک رووداوێکی سیاسی رودەدات، پێش هەمووشتێک دەست بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەبرێت”.  

لەبارەی هەڵوێستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، مه‌هدی‌ مه‌حمود گوتی”لەماوەی ئەم چەند رۆژەی نەورۆزدا ئەنجومەنی پارێزگا لەپشوودا بووە. تائێستا هیچم پێنەگوتراوە، بەڵام لە سبەینێوە، ئەنجومەن دەست بەدەوامی فەرمی دەکات و هەڵوێستی ئەنجومەن دەردەکەوێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com