نوچەنیت
سەندیکای پزیشكانی کوردستان، بەیاننامەیەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و،داوای پێدانی موچەی بێ پاشەکەوت دەکەن.
سەندیکای پزیشكانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٤-٣-٢٠١٨، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا، ئیدانەی بڕیاری پاشەکەوتکردنی ئەم پارەیە دەکات، کە وەک موچەیە لەلایەن بەغداوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە نێردراوە.
سەندیکای پزیشکان لە راگەیێندراوەکەدا مۆڵەتی ٧٢ کاتژمێر دەداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی، بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکە و ، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکان، ئەوا دەڵێن، هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
دەقی بەیاننامەکەی سەندیکای پزیشكان:
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران
بۆ/ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایى و جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى موچه، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى پزیشكانى كوردستان قوربانى یه‌كه‌مى سیستهمهكهبوون، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تكرن به‌بێ ماندووبوون له چاره‌سه‌رى ئازار و نه‌خۆشیه‌كانى هاووڵاتیانى كوردستان كه‌ئه‌مه‌ش واى كرد ڕۆژ به ڕۆژ بارى دارایى پزیشك خراپتر بێت و كاریگه‌رى نه‌رێنى بكاته سه‌ر ژیانیان و كه‌چى هه‌ر به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانیان.
به‌ڵام پاش رێكه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقى فیدراڵ به‌ناردنى مووچه‌ى ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پزیشكان دووباره بوونه‌وه قوربانى و به‌هه‌مان شێوه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو مووچه‌كانیان وه‌رگرته‌وه كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گرینگى نه‌دانه به‌م توێژه گرنگه.
بۆیه وه‌كو سه‌ندیكاى پزیشكان زۆر به‌تووندى ئیدانه‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین و داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ى (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێرى داهاتوودا پێداچوونه‌وه به‌م بڕیاره بكرێته‌وه و به‌نووسراوى فه‌رمى وه‌ڵاممان بدرێته‌وه و مووچه‌ى ماندووبوونى پزیشكان به‌ته‌واوى و بهبَى پاشه‌كه‌وت مانگانه له‌كاتى خۆیدا بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستى دیكه‌ى پێویستى مه‌ده‌نیانه (گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان، بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى) له هه‌ردوو سێكته‌رى حكومى و تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نین و پاشهات و لێكه‌وته سلبیه‌كانى ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى لایه‌نى به‌رپرس.
هاوكات داوا له پزیشكه به‌رێزه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و خاوه‌ن ئیراده و یه‌ك ریزبن.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان
24-03-2018